دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی”دێم قشڵاق”سەر بە شاری ماکۆ بە ناوەکانی”یۆسف فەرجام”تەمەن١٨ساڵ،”ڕەمەزان فەرجام”تەمەن٢١ساڵ و”فەرزاد حاجی زادە”تەمەن٢٦ساڵ ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا بە دوادا چوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri