خۆڕاگری:ئەسکەندەر لووتفی مامۆستا و ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بۆ بەندی ئەمنییەتی لە بەندیخانەی ئەڤین گوازرایەوە.
ئیسکەندەر لووتفی ڕۆژی٩جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە نیشانەی دەڕبرینی ناڕەزایەتی بە هۆی دەستبەسەر کرانی نایاسایی مامۆستایان و دانپێدانانی زۆرە مڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە مانی لە خواردنی ویشک گرت و ڕۆژی ١٦ جۆزەردان مانگرتن لە خواردنی وشکی خۆی بە مانگرتنی تەڕ گۆری.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە١١ی بانەمەڕی١٤٠١ی لەگەڵ شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخاە لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعات دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri