هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٢١ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”خالید محەممەد سووڕی”تەمەن٣٣ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی”کانی بداغ”سەر بە شاری پیرانشار پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان بانگهێشت کرانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای تەلێفوون بووە.
جێگای ئاماژەیە بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان و شوێنی ڕاگیرانی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان کردوە،کە بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri