سەعدی مەحموودی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سەعدی مەحموودی کوڕی عومەر خەڵکی پیرانشار پاش زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بە ڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە سەعدی مەحموودی ڕۆژی پێنجشەممە٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ،پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri