بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ناوندی ئەو شارە مانی لە خواردن گرت

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە٢٣ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ورمێ بە ناوی”کەیوان ڕەشۆزادە”کە پێشتر سزای٧ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندراوە بە نیشانەی دەڕبرینی ناڕەزایەتی بە بێبەش کرانی لە مافی مرەخەسی و ڕێگری کردنی بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ مانی لە خواردن گرت.
کەیوان ڕەشۆزادە ١٦ی ڕەزبەری١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە مانگی سەرماوەزی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن لقی٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر”شەیخلوو”بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی١٠ساڵ و ١ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی شۆڕشی ورمێ بە ٧ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە،
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو پاش مانگرتنی لە خواردنی گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و چارەنووسی ناروونە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri