شلێر ئەحمەدی پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد، شلێر ئەحمەدی کچی مستەفا خەڵکی گوندی قزڵقووپێ سەر بە شاری مەهاباد پاش تەواو بوونی حوکمی ٣مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی٣مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو.
شایانی باسە شلێر ئەحمەدی ٢٥ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی گوازرابووە بۆ بەندی ژنان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri