حامید عوسمانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:”حامید عوسمانی” کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی”یاسین ئاوا”دانیشتووی شاری سەردەشت کە زیاتر لە ٦٥ ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو ڕۆژی چوارشەممە١٨ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە حامید عوسمانی ڕۆژی سێشەممە٩ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سەردەشت.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri