دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “واحید حەمزە” کوڕی “حەسەن” خەڵکی گوندی سارۆقامیش سەر بە شاری بۆکان ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا سەرەڕای بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماوەی دوو حەوتوو دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri