جەلال قادرزادە بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

خۆڕاگری:جەلال قادرزادە خەڵکی شنۆ کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٢ساڵ و ٣مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو ڕۆژی دووشەممە١٦ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش ماوەیەک ڕاگیران و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ ئازاد کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri