دوو ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری:مەجیدکەریمی خەڵکی سەقز،ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سنە و مەسعوود فەرهیختە،یەکێک لە مامۆستایانی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پاڕێزگای ئەلبوورز،ڕۆژی چوارشەممە١٨ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کران.
مەسعوود فەرهیختە ڕۆژی سێشممە٨ی جۆزەردان بە نیشانەی دەڕبرینی نارەزایەتی لە چارەنووسی مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لە پێش بینای پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە لە کاتی گەرانەوە بۆ پاڕێزگای ئەلبوورز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
مەجید کەریمی هەمان ڕۆژ بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنووسی مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لە پێش بینای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri