دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

خۆڕاگری:دوو کەس لە چالاکانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی”سەیوان سلێمانی” و”تەحسین مستەفا” ڕۆژی سێشەممە١٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێگای تەلێفوون بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێ کراوە کە چالاکییەکانیان لە ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان کۆتایی پێ بێنن. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri