دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە١٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شاپوور مورادی تەمەن٤٣ساڵ خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر دووکانی ئەو هاووڵاتییە لە شەقامی غەفووری شاری سنە و دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا سەرەرای بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارە نووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri