بریندار بوونی پەنابەرێکی سیاسی لە باشووری کوردستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمب

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١٦ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی ئەندامێکی ڕێکخراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە ناوی ئەکبەر سەنجابی تەمەن ٤٩ساڵ خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە ماشێنەکەی بە سەختی بریندار و باری تەندرووستی ناجێگیرە.
بە پێی ڕاگەیندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە چالاکانی سیاسی سەرپێڵ زەهاوە و هەر بوویە ئەو کردەوە تێرۆریستییە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دراوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی سێ تاقان لە نیزیک نووسینگەی نوێنەرایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر روویداوە.
جێگای ئاماژیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەر دا سەپابوو کە پاش چەند ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی دیزڵئاوا بە دانانی بارمتە مرەخەسی کاتی پێدرابوو و زێدی خۆی بەجێهشتبوو ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە بۆ چارە سەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر و لە ژێر چاوەدێری تایبەتی پزیشکی دایە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri