هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی موسلیم قادرپوور تەمەن٢٢ساڵ خەڵکی گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی٣مانگ و ١٠ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە موسلیم قادرپوور ڕۆژی دووشەممە١٦ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ساڵی١٣٩٨ی هەتاوی بۆ ماوەی ساڵێک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و پاش جیا بوونەوە لەو حیزبە بە وەڕگرتنی ئەماننامە گەراوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri