دەستبەسەر کرانی جەبار دوستی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستانی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:جەبار دوستی تەمەن٦١ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان ڕۆژی سێشەممە١٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پاش دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ماڵەکەیان پشکنیوە و هێندیک کەڕەستەی شەخسی وەکوو لەب تاب و موبایلی ناوبراویان دەستیان بەسەر دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییە لەبەر دەست دا نییە.
شایانی باسە پێشتر جەبار دووستی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri