پەیامی پشتیوانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دیاری کردنی ڕۆژی١٢ جۆزەردان بە ڕۆژی زیندانی سیاسی کورد

‌ بەڕێز ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

وێڕای سڵاو

هەڵبژاردنی ڕۆژێک لە ساڵدا بۆ بیرهێنانەوەی خۆڕاگریی زیندانیانی سیاسی کورد نەتەنها کارێکی گرنگە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ خاوەنداریەتی کرداری لە خەباتی هەمە لایەنەی ئەو توێژە لە مافخوازانی نەتەوەکەمان کە لەپێناو دەستەبەریی مافەکانی کورد لە زیندان دان.
ئێمە لە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ڕێباوارانی ڕێگای لاوانی شەهید، وێڕای بەرز نرخاندنی دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ زیندانیانیی سیاسی کورد، پێمان وایە دوازدەی جۆزەردان نەتەنیا سیمبولی خۆڕاگری تێکۆشەران و لاوانی کوردە، بەڵکوو نیشانەی مەزلوومیەتی لەڕادەبەدەری زیندانیانی سیاسییە کە زۆر نادادپەروەرانە ڕەشبگیر و ئێعدام کران.
ئێمە وەک یەکیەتیی لاوان دەستخۆشی و پشتیوانی خۆمان لەو هەنگاوە کردارییەی ئێوە بۆ خاوەنداریەتی لە زیندانییانی سیاسی کورد بەرز دەنرخێنین.

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
۱۲ی جۆزەردانی ۱٤۰۱
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri