سیاوەش حەیاتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرا

خۆڕاگری:سیاوەش حەیاتی یەکێک لە چالاکانی ناسراوی ئایینی یارسان ڕۆژی یەکشەممە١٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی دوای بەڕێوەچوونی مەراسمی نۆهەمین ساڵیادی خۆسوتاندنی سێ کەس لە چالاکانی ئایینی یارسان لە شاری سەحنەی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش چەندکاتژمێر ڕاگیران و لێپێچینەوە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە لە مانگەکانی جۆزەردان و پووشپەڕی١٣٩٢ی هەتاوی بەرپرسانی بەندیخانەی هەمەدان لە پاش ئەوەی سمێلی یەکێک پەیرەوانی ئایینی یارسانیان لە بەندیخانەی سووتاندبوو،چەندین هاووڵاتیی و چالاکانی ئەو ئایینە لە بەر دەم بینای فەرمانداری و پارڵمانی ئێران لە تاران خۆیان سووتاند.
شایانی باسە سیاوەش حەیاتی ئەندامی ڕێبەری بەرەی یەکگرتوویی کوردە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri