پەیامی پشتیوانی ناوەندی نەمران بە بۆنەی١٢ی جۆزەردان ڕۆژی (زیندانی سیاسی کورد)

بەڕێزان ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

وێرای سڵاو وەک هەموومان دەزانین کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکارەوە،

لە گرتن،زیندانی کردن،ئەشکەنجە و ئێعدامی تاکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی لە هیچ پێشێلکارییەک نەپاراستووە.

هەرچەند کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ڕۆژێک تاکی کورد بە بێ بەڵگە دەگرێ و زیندانی دەکات،بەڵام هەبوونی ڕۆژێکی دیاریکراو وەک زیندانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستپێشخەرێکی گوونجاو چاو لێدەکرێ.

ناوەندی نەمران پشتیوانی لە ڕۆژێکی دیاریکراو وەک ڕۆژی زیندانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات تا بەو چەشنە بتواندرێت سەرەنجی گشتیی بۆ ئازار و مەینەتەکانی ئەو خەباتکارانە ڕاکێش بکات.بەو هیوایەی سێبەری ڕەشی بێدادی و زۆر لە سەر کوردستان لاچێت و چی تر ڕۆڵەکانی کورد بە دەست داگیرکارانەوە ئازار و جەزرەبە نەدرێن.

ناوەندی نەمران

١٠/٥/٢٠٢٢