پەیامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە ئێعدامی ٥٩ تێکۆشەری کورد لە مەهاباد و ناولێنانی ڕۆژی زیندانیانی سیاسی


بەشداربووانی ئازیز،دۆستان و هاوکارانی چالاک لە بواری مافەکانی مرۆڤ

هەروا ئاگادن کەم نین ئەو ڕۆژانەی کە تێکۆشەرانی گەلی کورد بە تاک و بە کۆمەڵ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون،بەڵام لە ناو ئەو ڕۆژانەدا،ڕۆژێک هەیە کە زیاترین زیندانی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی ئێعدام کراون،ئەویش ئێعدام کردنی٥٩لاوی مەهابادە.

لە ڕێکەوتی١٢ی جۆزەردانی ساڵی١٣٦٢ی هەتاوی،فەرمانداری مەهاباد ڕاگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە کە ٥٩کەس لە لاوانی ئەم شارە ئێعدام کراون.فەرمانداری ئەو کاتی مەهاباد حەمیدڕەزا جەلایی پوور بە هاوئاهەنگی و هاوکاری قەرارگای هەمزە و هەروەها ناتقی نووری وەزیری ئەو کاتی ئێران فەرمانی سەرکووتی توندی نەیارانی سیاسی دەدەن.

دواتر٥٩کەس لە لاوانی کوردی دەستبەسەر کراو لە مەهابادەوە دەگوێزنەوە بۆ تەورێز و لە دادگایەکەی چەند خولەکیدا لە تەورێز سزای ئێعدام بەسەر هەموویاندا دەسەپێنن و گوللەبارانیان دەکەن.

لە ڕاستیدا سەرەڕای ئەوەی کە ئێعدام یەکێک لە نامرۆڤانەترین ئامرازەکانی دەستی دەسەڵاتدارانی ئێرانە بۆ سەرکوتی دژبەران و نەیارانی سیاسی خۆیان و هەنووکەش هەر لێی بەردەوامن،باس لەوە دەکرێت تەمەنی زۆربەی لە سێدارە دراوەکان لە ١٨ساڵ کەمتر بووە و قوتابی دوا ناوەندی بوون.

ڕق ئاژۆیی ئەو هەڵسووکەوتە زەمانێک خۆی زیاتر ئاشکرا دەکاتکە ماوەیەک دوای ئێعدام کردنی ئەو شارۆمەندانە ،بڕیاری ئازادییان بۆ بنەماڵەکانیان هاتبووە.

ئێمە وەک ڕێکخراوی مافی مرۆفی هانا وێرای دەسخۆشی لە ئێوە بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆڕە و یادکردنەوەی ئەو ٥٩ تێکۆشەرە،سەرەرای ڕێزگرتن لە خەبات و چالاکی و گیانبازی ئەو هاوڕێیانە،سەبارەت بە دیاری کردنی ساڵیادی ئەو ئازیزانە وەک ڕۆژی زیندانی سیاسی کورد،تێبینی و بۆچوونی خۆمان بەم شێوە ڕادگەیەنین.

ئێمە وەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێمان وایە کە وەها مەبەستێک لە پێناو ڕێزگرتن لە یادی زیندانیانی سیاسی و هەوڵ بۆ نەتەوە سازی کارێکی شیاوە و ڕێکخراوەکانی چالاکی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات مافی خۆیانە کە هەوڵ بدەن بۆ دیاری کردنی وەها ڕۆژێک باشتر وایە بە هاوئاهەنگی ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە لە ئێستادا گەورەترین ناوەندی نەتەوەییە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەم کارە گەورە و مێژوویە ئەنجام بدرێت و بە هاوئاهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندی هاوکاری هەوڵ بۆ پەسەندکردنی ئەم ڕۆژە نەتەوەییە بدرێت.بۆ ئەم مەبەستەش پێمان وایە کە ئەمڕۆ پێشنیاری خۆمان بۆ ناونانی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی زیندانیانی سیاسی کوردستان گەڵالە بکەین و بینێرین بۆ ناوەندی هاوکاری و هاوئاهەنگ لەگەڵ ئەوان لە تۆی ڕاگەیاندنێکدا ئەو بریارە ڕو بە دەرەوە ڕابگەیەنین.

بە سوپاسەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

بەرز و بەڕێز بێت یادی هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادیی

بەرز و بەڕێز بێت یادی٥٩لامی مەهاباد کە لە ١٢ی جۆزەردان لە سێدارە دران

١٢ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی