پەیامی پشتیوانی کوردستان تریبووناڵ


بەڕێزان ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کوردستان تریبووناڵ پێشنیارەکەتان سەبارەت بە ناودێرکردنی ڕۆژی١٢ی جۆزەردان ساڵڕۆژی گولەبارانکردنی٥٩لاوی مەهابادی لە ساڵی١٣٦٢ی هەتاوی بە دەستی کار بە دەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕۆژی زیندانیی سیاسی کورد بەرز دەنرخێنێت.

کوردستان تریبووناڵ بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی کوردستاندا،بە پێی ئایینی دادوەری یاسای نێونەتەوەیی بە دۆکۆمێنت کردن و بە دوادا چوونی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کار بە دەستان و ئەشکەنجە گەرانی ئەم ڕژیمە دا لە قاو بدات و دادخوازیان لێ بکات.

کوردستان تریبووناڵ لە ئاست گەورەیی،لە خۆ بردووی و خۆراگری قارەمانانەی زیندانییە سیاسییەکانی کورد،بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەری نەوازش دادەنوێنێ و هیوای سەرکەوتنتان لە پێناو داکۆکیکردن لە بەندییە سیاسییەکان و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان دەکات.

هەر بژین و بەردەوام بن

دەبیرخانەی کوردستان تریبووناڵ

٢٢/٥/٢٠٢٢