نەرمین ئەحمەدئابادی حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:نەرمین ئەحمەد ئابادی تەمەن٦١ساڵ خەڵکی بۆکان کە ئێستا لە بەندی ژنان لە بەندیخانەی ورمێ دەستبەسەر و ڕاگیراوە لە ڕۆژانی ڕابردوو دا لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٤ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.
“نەرمین ئەحمەدقادری”لە سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri