سەلیم شەریفی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە٩ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی کورد بە ناوی سەلیم شەریفی خەڵکی گوندی قوروشاوێ سەر بە شاری شنۆ پاش بانگهێشت کرانی بۆ لقی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری ئەو شارە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
ئەو هاووڵاتییە مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بەسەرۆکایەتی دادوەری بەکرێگیراو”رەزایی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی٢ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.
شایانی باسە سەلیم شەریفی ڕۆژی دووشەممە١٣ی ڕێبەندانی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕۆژی١٤ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri