دەستبەسەرکرانی چالاکێکی سێنفی مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە١٠ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان_سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە کاتێک دا لەگەڵ چەند مامۆستای خەڵکی سنە بە هۆی دەربرینی ناڕەزایەتی و پشتگیری لە دەستبەسەر کراوی کورد ئیسکەندەر لووتفی لە بەر دەم یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri