بەڕێوەچوونی دادگایی ٥کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی ٥کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی شاری سنە بە ناوەکانی”ئارمان سەلیمی”،”ئێحسان بەهرامی”،”ئومید ئەسەدی” ،”ئومید شێخی”و”سامان میرەکی” لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”حوسێن سەعیدی”بەڕێوە چوو.
ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کرابوون.
شایانی باسە لە دۆسیەی کۆتایی دادگایی ئەو هاووڵاتییانە “ئارمان سەلیمی”،”ئێحسان بەهرامی”،”ئومید ئەسەدی” ،”ئومید شێخی” بێتاوان ناسێندارن و سامان میرەکی سزای ٦مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراو بۆ ماوەی ٢ساڵی بەسەری دا سەپێندرا.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri