‌ شلێر ئەحمەدی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:دەستبەسەرکراوی کورد شلێر ئەحمەدی کچی مستەفا خەڵکی گوندی قزڵپووپێ سەر بە شاری مەهاباد کە ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ دەستبەسەر و ڕاگیراوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی٣مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ٢٥ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی گوازرابووە بۆ بەندی ژنان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.
شایانی باسە شلێر ئەحمەدی دایکی دوو منداڵە و نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و لە ماوەی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە مافی دەستپێراگەیشتن بە دەرمانەکانی بێبەش کراوە و باری تەندرووستی ناجێگیرە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri