دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپاڕێزی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپاڕێزی خەڵکی گوندی”ڕوار”سەر بە شاری سەوڵاوا”و دانیشتووی شاری مەریوان بە ناوی ئیرەج ڕەحیم زادە تەمەن٤٤ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕەشەممەی١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@