ئۆسوەت زەردوویی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:چالاکی ژینگە پارێز ئۆسوەت زەردوویی تەمەن٣٠ساڵ کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە ڕۆژی چوارشەممە٤ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی”دیزڵئاوا”ی کرماشان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە کۆتای مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی کرماشان.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri