دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی گوندی”چەشمەگۆل”سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر حوکمی ٥ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو پاش بانگهێشت کرانی بۆ لقی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری ئەو شارە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەڕ ڕەزایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٥ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا. شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە پاییزی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri