‌ عەبدوڵواحید عەباسی زادە پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری: عەبدوڵواحید عەباسی زادە تەمەن٣٥ساڵ کوڕی عوسمان ڕۆژی پێنجشەممە٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی بانە ئازاد کرا.
عەبدوڵواحید عەباسی زادە ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە٢٤ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی کە لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سەقز لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تۆرەکۆمەڵایەتییەکان حوکمی ٣مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی شاری بانە ناساند.
شایانی باسە ناوبراو دەستبەسەرکرانی پێشووی بۆهەژمار کرابوو و ماوەی سزاکەی بۆ ماوەی ٣ ساڵ هەڵپسێردراوە و لەو ماوەیە دا هەر سێ مانگ جارێک دەبێ خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بناسێنێت.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri