فەرهاد مەعرووفی بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:فەرهاد مەعرووفی خەڵکی شاری شنۆ کە مانگی ڕابردوو حوکمی٢ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو ڕۆژی چوارشەممە٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن لقی١ی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری ئەو شارە بانگهێشت و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە١١ی گەڵاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش ٢٠ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
شایانی باسە فەرهاد مەعرووفی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزایی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٣ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو کە دواتر ئەو حوکمە لە مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە بە ٢ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri