‌عەزیز قادرتاج بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:عەزیز قادرتاج تەمەن٤٤ساڵ و مامۆستای قوتابخانەی شاری شنۆ ڕۆژی پێنجشەممە٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی پاش بانگهێشت کرانی بۆ لقی١ی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری کە پێشتر حوکمی٣ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕێبەندانی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی و ورمێ و پاش ١مانگ ڕاگیران و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بەسەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزایی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri