بەردەوامی دەستبەسەر کرانی شلێر ئەحمەدی لە بەندیخانەی ورمێ

خۆڕاگری:شلێر ئەحمەدی کچی مستەفا خەڵکی گوندی قزڵپووپێ سەر بە شاری مەهاباد کە ٢٥ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی گوازرابووە بۆ بەندی ژنان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.
بە پێی ئەو زانیارییەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بۆ ئازاد کرانی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی داوای بارمتەی قوڕسی لێ کراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri