ڕێبوار چارەکداری بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

خۆڕاگری:ڕێبوار چارەکداری تەمەن٢٣ساڵ خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە حوکمی ٩مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو ڕۆژی چوارشەممە٤ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی پاش بانگهێشت کرانی بۆ لقی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری ئەو شارە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ١١ی گەڵاوێژی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ٤هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ کە دواتر پاش ٢٠ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
شایانی باسە ڕێبوار چارەکداری لە لایەن دادگای شوڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزایی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمە ١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو کە دواتر ئەو حوکمە لەلایەن لقی١ی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە بە ٩مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri