محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری:محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی تەمەن٢٧ساڵ خەڵکی گوندی گەرگووڵ سەر بە شاری پیرانشار کە حوکمی١٨مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو ڕۆژی سێشەممە٣ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی پاش بانگهێشت کرانی بۆ لقی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری ئەو شارە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر”ڕەزا سادقی”بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی١٨مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.
شایانی باسە محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی ڕۆژی یەکشەممە١١ی ڕەشەممە١٣٩٨ی هەتاوی لەگەڵ٦هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە،پاش دوو حەوتوو ڕاگیران و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تابەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri