‌ محێدین مەلائیبراهیمی بەندکراوی سیاسی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

خۆڕاگری:بەندکراوی سیاسی کورد محێدین مەلائیبراهیمی تەمەن ٤٤ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی ئاڵکاوێی سەر بە شاری شنۆ کە لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی عەلی شێخ لوو بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سزایی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە ڕۆژی دووشەممە٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی ورمێ گوازاوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە بۆ چەندەمین جار بۆ پێداچوونەوەی حوکمەکەی ڕەد کراوەتەوە و حوکمی ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ڕەوانەی لقی جێبەجێ کرانی یاسایی کەیفەری ورمێ کراوە و مەترسێ لە سێدارە دانی هەیە.
ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتێک دا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە لە سنووری بێمزورتە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دڕاوەتە بەر دەسترێژی گووڵە و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی٢٨ی بەفرانباری١٣٩٩ی هەتاوی بۆ جاری دووهەم حوکمەکەی لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەروکایەتی دادوەر شەیخلوو پشتراست کراوەتەوە و هەمان ڕۆژ حوکمەکەی بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri