خۆڕاگری:یۆسف ئەمینی تەمەن ٥٢ساڵ خەڵکی گوندی گورگاوێ سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر رەزایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو،ڕۆژی سێشەممە٣ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی دوای بانگهێشت کرانی بۆ لقی جێبەجێ کردنی یاسایی کەیفەری ئەو شارە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە یوسف ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە،کە دوای تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)