‌ئیبراهیم تاریمورادی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بانگهێشت کرا

خۆڕاگری:”ئیبراهیم تاریمورادی” تەمەن ٥٥ساڵ و کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی گوندی هەمرۆڵە سەر بە شاری سنە،ڕۆژی دووشەممە٢٦ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لەلایەن لقی٤ی جێبەجێ کردنی یاسای کەیفەری دادگای شۆڕشی سنە بانگهێشت کرا و پێی ڕاگەیندراوە کە ڕۆژی ٥ی جۆزەردان ١٤٠١ی هەتاوی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بناسێنێت.
جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم تاریمورادی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پڕۆپاگاندە بە دژی ڕژیم لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ بەندکران و ٣٠میلیۆن تمەن پێبژاردنی بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە رۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان و پاشان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی” بە دانانی بارمتەی “٢٠٠میلیۆن تمەنی” بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri