دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی ئۆسوەت زەردوویی تەمەن٣٠ساڵ خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە بە دوا دا چوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوونی لە چارە نووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)