دەستبەسەر کرانی ئارمین شەریفە و هاوژین لەتیفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:”ئارمین شەریفە”چالاکی بواری مافی کرێکاری و هاوژینەکەی”هاوژین لەتیفی”ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ڕەزا شەریفە باوکی ئارمین شەریفە و پاش دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە دەستیان بە پشکنینی ماڵی باوکی کردووە دەستیان بەسەر هێندێک کەرەستەی شەخسی وەکوو موبایل و کتێب دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئەو دوو هاووڵاتییە ئازاد کران.سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri