ڕاپۆرتێک لەسەر باروودۆخی بەندکراوی سیاسی کورد سوعدا خەدیرزادە

خۆڕاگری:بەندکراوی سیاسی کورد سوعدا خەدیزادە تەمەن٣٢ساڵ کچی ڕەحمان خەڵکی پیرانشار کە لە ڕێکەوتی٢٢ی ڕەزبەری١٤٠٠ی هەتاوی کە لە حالێک دا ئەو ئافرەتە دوو گیانە و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی هەبووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
سوعدا خەدیرزادە پاش ٢٥ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندی٤ بەندیخانەی ورمێ کە تایبەت بە تاوانی جۆراوجۆرە و لە لای کەسانێک کە گیرۆدە بە مادەی هۆشبەرن ڕاگیراو و سەباەرت بە دووگیان بوونی ئەو هاووڵاتییە هیچ چارەسەرێکی پزیشکی لە بەندیخانە بۆ نەکراوە.
سوعدا خەدیرزادە ڕۆژی سێشەممە٦ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە هۆی دەڕبرینی ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووسی و ڕاگیرانی لە بەندیخانە مانی لە خواردن و دەرمان گرتبوو.
ئەو هاووڵاتییە پاش ١٢ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لەسەر بەلێنی بەرپرسانی زیندان بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی کۆتایی بە مانگرتنی هێناوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و تا ئێستاش بە شێوەیەکی نایاسایی لە زیندان ڕاگیراوە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri