دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

خۆڕاگری:”تەها ئاتەش ئەفراز”هاووڵاتیی خەڵکی”کۆنەخان”ێ سەر بە شاری پیرانشار ڕۆژی پێنچشەممە٢٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ماڵی خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە پاش دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش چەند کاتژمێر ڕاگیران و لێپێچینەوە ئازاد کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش زیاتر لە ٣٢ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragr