خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی شاری مەلەکشای سەر بە پاڕێزگای ئیلام کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون گەیشتە٨کەس .
“جابر میرزایی”،”فەرشاد خەمان”،”ڕوحوڵڵا درەقش” هاوکات لەگەڵ پێنج هاووڵاتی ترکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێشتر ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوی پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی”حەسەن غوڵامی”تەمەن ٢١ساڵ،”ڕوحوڵڵا ئەرغەندە”تەمەن٢٧ساڵ،”یەحیا ساڵحی”تەمەن٣٢ساڵ،”مەسعوود باوەلەکی”و”مەسعوود مامی”بڵاو کردبووە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون و لە کاتی دەستبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە بەڕ لێدان و ئەشکەنجە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو و چەکدار هێرش کراوەتە سەر کەڵانتەری مەلەکشایی و لە ئاکامی ئەو هێرشە چەند کەس لە هێزەکانی ئەو کەڵانتەرییە بریندار کراون، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییانە لە پێوەندی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە تۆمەتبار کردووە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri