دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەلکشایی سەر بە پاڕێزگای ئیلام

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی (چاونیوز)ڕۆژی پێنجشەممە٢٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پاڕێزگای ئیلام بە ناوەکانی”حەسەن غوڵامی”تەمەن ٢١ساڵ،”ڕوحوڵڵا ئەرغەندە”تەمەن٢٧ساڵ،”یەحیا ساڵحی”تەمەن٣٢ساڵ،”مەسعوود باوەلەکی”و”مەسعوود مامی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو پێنج هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون و لە کاتی دەستبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە بەڕ لێدان و ئەشکەنجە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو و چەکدار هێرش کراوەتە سەر کەڵانتەری مەلەکشایی و لە ئاکامی ئەو هێرشە چەند کەس لە هێزەکانی ئەو کەڵانتەرییە بریندار کراون، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو پێنج هاووڵاتییەی لە پێوەندی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە تۆمەتبار کردووە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri