٧کەس لە ئەندامانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

‌ خۆڕاگری:٢٩ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی ٧کەس لە ئەندامانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان بە ناوەکانی”عەلی ئەڵڵاوەیسی”،”مەرزیە مورادوەیسی”،قانع خاتری”،”فەردین ڕەحیمی”،مێهدی سەیفی”،”عەتائوڵڵاڕەزا بابایی”و”سیروان عەبدوڵلاهی”لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر”سەعیدی”بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
بە پێی زانیارییەکان عەتائوڵلاڕەزا بابایی ٢ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ئەو ٦هاووڵاتیی دیکە هەرکام ٢ساڵ بەندکرانی تەعزیریان بەسەر دا سەپێندراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو ٧هاووڵاتییە بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri