دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە سنووری بانە

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی بەناوەکانی “کەژان سەمەدی و کچە ١٨ ساڵانەکەی بەناوی شیلان ئومیدپەنا” و نەوزاد کەریمی خەڵکی مەریوان، وریا موئەیەد خەڵکی سنە و عەلی سەحرایی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنووری شاری بانە دەسبەسەر کران.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
پێشتر قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران ڕایگەیاندبوو، تیمێکی چەکداری لە سنووری بانە دەسبەسەر کردووە کە هەوڵی ئەوەیان دەدا لەناو خاکی ئێران عەمەلیاتی تێکدەرانە بەڕێوەبەرن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە،ئەو پێنج هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوونە و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە بە مەبەستی کۆچ کردن بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئورووپایی لە ڕێگای قاچاغ،کە لە سنووری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە هیچ شەڕ و تێکهەڵچوونێک ڕووی نەداوە و هیچ تەقەمەنێک و چەکیان پێ نەبووە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri