بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری:بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی بێهزاد شەهسەوار خەڵکی گوندی”دزەی مەرگەوەڕ”سەر بە شاری ورمێ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە بەفرانباری ساڵی١٣٩٧ی هەتاوی لە کاتی گەرانەوە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ خزمێکیان بە ناوی سیامەند شەهسەوار لە سنووری حاجی عومەران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ،پاش تەواو بوونی لێپێچینەوەیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە مانگی بانەمەڕی١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەرکامیان حوکمی ٥ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەریان دا سەپێندرا، هەتا ڕاگەیاندنی بڕیاری کۆتایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە بێهزاد شەهسەوار مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri