سەلاح ئازادی بانگهێشتی دادگای شۆڕشی مەریوان کرا

خۆڕاگری:سەلاح ئازادی،چالاکی سێنفی مامۆستان لە کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی دادگای شۆڕشی مەریوان کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە٢٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی دوای بانگهێشت کرانی بۆ لقی١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا ڕاگەیاندنی بڕیاری کۆتایی دادگایەکەی ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ١٨ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام و چالاکی بە قازانجی یەکێک لە حیزبەکوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بانگهێشتی پۆلیسی فەتای ئەو شارە کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri