پشکنینی ماڵی موزەفەر ساڵحیان و بانگهێشت کرانی هاوژینەکەی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

خۆڕاگری:”ڕۆژی سێشەممە٢٧ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی”موزەفەر ساڵحیان” خەڵکی سنە و ئەندامی بەڕێوبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران ، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.
پاش چەند کاتژمێر ئیدارەی ئیتلاعات سپای پاسداران لە ڕێگای تەلێفوونەوە هاوژینی”موزەفەر ساڵحیان”بە ناوی گوڵنار قەدیم خانی”مامۆستای پیشەیی سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرا.
جێگای ئاماژەیە موزەفەر ساڵحیان ڕۆژی پێنجشەممە٨ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێ کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri