یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی شاری بانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی شاری بانە بە ناوی ئەفشین ڕەشیدی،چالاکی بواری مافی کرێکاری بە دانانی بارمتەی٣٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٧ی بانەمەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ ٧کەس لە چالاکانی بواری مافی کرێکاری شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
شایای باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri