دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەهاباد

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”یووسف سەکر”خەڵکی جەڵدیان سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە لە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri